Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ھێمن ھەورامی دیدارێکی لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای بەغدا ئەنجامدا

بەغدا-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدای کردوو لەلایەن د.فواد حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و د. شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پێشوازی لێکرا، دواتر لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا بە ئامادەبوونی بەرپرس و کارگێرانی لق و بەرپرس و کارگێڕ ناوچەکانی ھەردوو لقی ٥ و لقی ١٥ دیدارێکی فراوان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢-١٠-٢٠٢٥ د. ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری بەغدا سەردانی مەکتەبی رێکخستنی بەغدای پارتی کردوو لەلایەن د.فواد حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وەزیری دەرەوەی عێراق و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدا و د. شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدا و جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە ئامادەبوونی بەرپرس و کارگێرانی لق و بەرپرس و کارگێڕ ناوچەکانی ھەردوو لقی ٥ و لقی ١٥ کۆبوونەوە و دیدارێکی فراوان بەڕێوەچوو.

لەم دیدارەدا د. ھێمن ھەورامی، بە وردی لەسەر ئەرک و کار و بەرنامە و پلان و شێوەی ھەڵمەتی بانگەشە و کاری ئۆرگانەکان و بایەخی سیاسی و نەتەوەیی دەنگی پارتی بە گشتی و بە تایبەتتر لە سنووری ھەردوو لق، بۆ ئامادەبووان شیکردنەوەی پێویست خرایەڕوو، دواتر لە گفتوگۆیەکدا وەڵامی سەرنج و بۆچوون و پێشنیاری ھەڤاڵانی ئامادەبوو درایەوە.