Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عومەر عەلی شێخ دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو (عومەر عەلی شێخ) ناسراو بە ھاوڕێ ئەبوو فارووق، یەکەم سکرتێری حزبی شیووعی کوردستان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی.

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان و عێراق و یەکەم سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان (عومەر عەلی شێخ ناسراو بە ئەبو فارووق)ـم پێ گەییشت.

ئەبو فارووق تەمەنی خۆی بۆ شۆڕش و تێکۆشان لەدژی ستەم و دیکتاتۆری تەرخان کرد و ھاوسۆزی داوا ڕەواکانی گەلی کوردستان بوو.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خاتوو (پەخشان زەنگەنە)ـی ھاوسەری و خانەوادە و کەسوکار و ھاوڕێیانی ئەبو فارووق دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو ئەبو فارووق بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥