Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وادەی یەکەم ڕۆژی بانگەشەی ھەڵبژاردن ئاشکرا کرا

بەغدا-KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمسیاران کۆبووەوە و تێیدا بەفەرمی یەکەم رۆژی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی دیاری کرد، کە دووسبەی ھەینی دەست پێدەکات.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و تێیدا لیستی ناوی کاندیدانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەسەند کرد.

جومانە غەلای، ھەروەھا ئەوەشی ئاشکرا کرد، ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجوومەنی کۆمسیاران بڕیاری دا کە ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەلەمانی عێراق دووسبەی ھەینی ٣-١٠بە فەرمی دەست پێبکات.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١١-١١-٢٠٢٥ ئەنجام بدرێت و ماوەیەکی زۆریشە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئەو ھەڵبژاردنە دەکات.

 

بڵند ئیبراھیم