Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ھێمن ھەورامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی ئاراستەی سەرۆک و بەرپرسان و گەلی چین کرد

ھەولێر-KDP.info- د. ھێمن ھەورامی، بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری ڕێوڕەسمی ٧٦ ەمین ساڵیادی ڕۆژی نیشتیمانی کۆماری چینی میللی كرد.

ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشەمە ١٦ی ئەیلوول، د. ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی  پارتی دیموکراتی کوردستان، بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری ڕێوڕەسمی ٧٦ەمین ساڵیادی ڕۆژی نیشتیمانی کۆماری چینی میللی كرد کە کونسوڵخانەی چین، بە بۆنەی ٧٦ەمین ساڵیادی ڕۆژی نیشتیمانی کۆماری چینی میللی سازیان کردبوو.

د. ھێمن ھەورامی، بە ناوی سەرۆک بارزانیەوە پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی کونسوڵی گشتی چین و لە ڕێگه‌ی بەرێزیانەوە ئاراستەی سەرۆک و بەرپرسانی حکوومەتی چین و گەلی چین کرد و جەخت لە برەودانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و چین کردەوە.