زاوێتە-KDP.info- ئێوارەی ئهمڕۆ شەممە ١٣ی ٩ لە زاوێتە و لە دوایین ڕۆژی خێوەتگەی ١١ی ئەیلوول كه بە بۆنەی ٦٤ـەمین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بۆ (١١٠٠) گەنج و لاوی پارتی لە سنووری (١٦) لیژنەی ناوچەی لقی ١ــی پارتی بهڕێوهچوو، د. ھێمن ھەورامی، سیمینارێکی کراوەی پێشکەش کرد.
د. ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سیمینارێکی کراوەی بۆ ھەڤاڵانی بەشداربوو و ژمارەیەک لە کادرەکانی سنووری لقی یەک پێشکەش کرد، کە بە بۆنەی ساڵیادی (٦٤) ساڵهی ههڵگیرسانی شۆڕشی مهزنی ئهیلوول به سهرۆكایهتیی مستهفا بارزانی نهمر، بۆ (١١٠٠) گەنج و لاوی سنووری (١٦) لیژنە ناوچەی لقی ١ ساز کرابوو و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بهردهوام بوو.
د. ھێمن ھەورامی، له بهشێكی سمینارهکهیدا بۆ گهنجان و لاوانی بهشداربووی خێوەتگەکە، بە ووردی لهبارهی دوایین ھەڵوێست و سیاسەت و بۆچوونی پارتی لەسەر ڕەوشی سیاسی ناوخۆیی و پەیوەندی پارتی لەگەڵ لایەنەکان و دوا پەرەسەندنی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا و دوایین ھەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ڕهوشی کورد لە سووریا و پەرەسەندنە ئیقلیمییەکان و سیناریۆکانی ئایندەی بۆ ئامادەبووانی خێوەتگەی ١١ی ئەیلوول خستهڕوو.
دواتر دەرفەتی پرسیار و گفتوگۆ کرایەوە و ژمارەیەک لە بەشداربووان بە چەندین پرسیار و سەرنج و بۆچوونی گرینگ زیاتر سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
شایانی باسه لە چوارچێوەی بەرنامە و کاری لقی یەکی پارتی لە دھۆک، خێوەتگەی ١١ی ئەیلوول بۆ (١١٠٠) ئەندامی گەنج و لاو لە سنووری ھەر (١٦) لیژنە ناوچەکەی لقی یەک بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەرێوەچوو.


