دهۆك -kdp.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی 64 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئه‌یلوول، له ناوچه‌ی بابلۆی دهۆك خێوه‌تگه‌ی 11ی ئه‌یلوول كرایه‌وه، بڕیاره چه‌ند ڕۆژێك ژماره‌یه‌ك گه‌نجی دهۆك به‌شداری له چه‌ندین چالاكی په‌یوه‌ست به شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن بکەن.
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبی و حكوومی له ناوچه‌ی بابلۆی نزیك شاری دهۆك خیوه‌تگه‌ی 11ی ئه‌یلوول بۆ ڕۆشنبیری و پێگه‌یاندن كرایه‌وه، بڕیاره ژماره‌یه‌ك گه‌نجی سنووری دهۆك بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له چوارچێوه‌ی خێوه‌تگه‌ی 11ی ئه‌یلوول چه‌ندین چالاكی تایبه‌ت به شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن بەڕێوە ببەن.
له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ و لە 11ی ئه‌یلوولی 1961 گه‌وره‌ترین شۆڕشی كورد به ڕابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر هه‌ڵگیرسا و بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ شۆڕش به‌ره‌نگاری هه‌وڵە داگیركارییه‌كانی حكوومه‌ته‌كانی ئه‌وكاتی عێراق بووه‌وه، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق دان به مافی گه‌لی كورددا بنێت و ڕێکكه‌وتنی 11ی ئاداری 1970 ئیمزا بكات.
له خێوه‌تگه‌ی 11ی ئه‌یلوول ڕۆژانه چه‌ند چالاكییه‌ك به‌بۆنه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول به‌ڕێوه ده‌چن، تێیدا پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕش بۆ گه‌نجان باس له قۆناغه‌كانی شۆڕش و ئامانج و په‌یامی شۆڕش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ندین چالاكی ڕۆشنبیری ئه‌نجام ده‌درێت."
قائید میرۆ