هه‌ولێر -KDP.info- شه‌ست و چوار ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ، شۆڕشی ئه‌یلوول له باشووری كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا بارزانی هه‌ڵگیرسا، كه شۆڕشێكی چه‌كداریی سه‌رتاسه‌ری و گشتگیر و كاریگه‌ر بوو، دژی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه جێگری به‌رپرسی ده‌زگای باڵای ئه‌یلوول و گوڵانیش ده‌ڵێ، شۆڕشی ئه‌یلوول هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی زیندوو كرده‌وه، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ست هاتوون، به‌رهه‌می شۆڕشی مه‌زنی ئەیلوولن.
په‌یوه‌ست به (٦٤)ەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا ڕه‌سووڵ، جێگری به‌رپرسی ده‌زگای باڵای ئه‌یلوول و گوڵان، تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی، شۆڕشی ئه‌یلوول له ده‌ره‌نجامی دامه‌زراندنی بەهەڵەی ده‌وڵه‌تی عێراق بووه، چونكه ئه‌وكاته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق دامه‌زرا ستەمێكی گه‌وره له میلله‌تی كورد كرا، له بارزان دژی ئه‌و زۆڵم و سته‌مه‌ی ئه‌وكاتی ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌ستانه‌وه، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی بارزان بووه مه‌ڵبه‌ندی كه‌سانی زوڵملێكراو و ماڵباتی بارزانی ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد ده‌كرا، قبووڵیان نه‌كرد، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانی گه‌وره په‌یوه‌ندی به‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی بارزانەوە کرا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێكردنی خه‌بات به شێوه‌یه‌كی ڕێکخراو بكرێت، بڕیاری دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تیی بارزانیی نه‌مر درا و پارتی بوووه سه‌رمه‌شقی خه‌باتی كوردایه‌تی و هه‌موو چین و توێژه‌كان له ده‌وری پارتی كۆبوونه‌وه، له ساڵی 1946 بارزانیی نه‌مر ده‌ستی به‌و خه‌باته ڕێکخراوە كرد تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی بۆ به‌رگریکردن هێزه‌كه‌ی بباته ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دواتریش بۆ یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو.
عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا ڕه‌سووڵ گوتیشی، پێش ده‌سپێكردنی شۆڕشی ئه‌یلوول، دۆزی كورد له عێراق كۆتایی هاتبوو، ڕێگه نه‌ده‌درا هیچ مافێك به كورد بدرێت، هه‌رچه‌نده بارزانی له سۆڤیه‌تی پێشوو بوو، تا ساڵی 1958 كه هه‌ندێك لایه‌نی عێراق له 14ی ته‌ممووز كۆتاییان به ڕژێمی پاشایه‌تی هێنا و عه‌بدولكه‌ریم قاسم ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، بارزانیی نه‌مر و هه‌ڤاڵانی له سۆڤیه‌ت گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێنده‌ی نه‌برد عەبدولکەریم قاسم له به‌ڵێنه‌كانی پاشگه‌ز بووه‌وە و ده‌ستی به شۆڤێنیه‌ت كرده‌وه و دژی گه‌لی كوردستان وه‌ستایه‌وه، بۆیە بارزانیی نه‌مر بڕیاری دا ده‌ست به شۆڕش بكرێته‌وه، ڕۆژی 11ی ئه‌یلوولی 1961 شۆڕشی مه‌زنی ئەیلوول ده‌ستی پێكرد.
جێگری به‌رپرسی ده‌زگای باڵای ئه‌یلوول و گوڵان، هەروەها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، سه‌ره‌تا شۆڕش له بارزان ده‌ستی پێكرد، دواتر ورده ورده له هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه كرا و ئه‌یلوول بوووه گه‌وره‌ترین شۆڕشی سەرتاسەریی كورد و كوردستان، شۆڕش به ڕابه‌رایه‌تیی بارزانیی مه‌زن بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ دژی زوڵم و سته‌می حكوومه‌ته‌كانی ئه‌وكاتی عێراق وه‌ستایه‌وه و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ست هێنا، گه‌وره‌ترینیان به‌یانی 11ی ئاداری ساڵی 1970 بوو كه بۆ یه‌كه‌م جار دان به مافی گه‌لی كورد له عێراقدا نرا.
"شۆڕشی ئه‌یلوول جیاوازه له هه‌موو شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، چونكه به‌ر له ده‌ستپێكردنی شۆڕش، ده‌كرێ بڵێم شتێك به‌ناوی كوردایه‌تی و مافی گه‌لی كوردستانەوە نه‌مابوو، خه‌ریك بوو كۆتایی به بیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بێت، به‌ڵام شۆڕشی ئه‌یلوول بووه هۆكار کە جارێكی دیكه كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان خۆیان له‌ناو شۆڕشی ئه‌یلوولدا ببیننه‌وه". عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا ڕه‌سووڵ وای گوت.
جێگری به‌رپرسی ده‌زگای باڵای ئه‌یلوول و گوڵان دەشڵێ، شۆڕش هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی زیندوو كرده‌وه، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ست هاتوون، به‌رهه‌می شۆڕشی مه‌زنی ئەیلوولن.
قائید میرۆ