ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكی بەبۆنەی(٦٤)ەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێ، له‌م یاده‌دا جه‌خت له ئامانج و پره‌نسیپ و به‌ها باڵاكانى شۆڕش له ئازادى، دیموكراسى، پێكه‌وه‌یى، یه‌كترقبووڵكردن، لێبورده‌یى و ئاشتى ده‌كه‌ینه‌وه..
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
ئه‌مڕۆ له یادى شه‌ست و چوار ساڵه‌ى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوولدا، ڕابه‌رى شۆڕش و گه‌لى كوردستان، بارزانیى نه‌مر و ته‌واوى ئه‌و سه‌ركرده و پێشمه‌رگه قاره‌مان و دڵسۆزانه‌ى كوردستان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه و به ڕێزه‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌شدار و هاوبه‌ش و هێز و بازووى شۆڕش بوون. دروود بۆ گیانى شه‌هیدان و سڵاو بۆ بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین.
شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول له سه‌رده‌مێكى ئاڵۆز و دژوار‌دا كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه سته‌م و نكۆڵى له گه‌لى كوردستان ده‌كرا، بووه ناسنامه و بناغه‌ى بیرى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى، گیانێكى تازه‌ى بۆ هه‌ستانه‌وه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌به‌ر كوردستانییاندا كرد. بووه چه‌ترى كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو چین و توێژه‌كان و ده‌نگى ڕه‌وا و دلێر و هاوارى ماف و ئازادیى گه‌لى كوردستانى به ته‌واوى جیهان گه‌یاند و وه‌ك گه‌لێكى زیندووى ژیاندۆست و ئاشتیخواز ده‌ركه‌وت.
له‌م یاده‌دا جه‌خت له ئامانج و پره‌نسیپ و به‌ها باڵاكانى شۆڕش له ئازادى، دیموكراسى، پێكه‌وه‌یى، یه‌كترقبووڵكردن، لێبورده‌یى و ئاشتى ده‌كه‌ینه‌وه. وه‌ك چۆن شۆڕشى ئه‌یلوول شۆڕشى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان بوو، هه‌مووان پێكه‌وه یه‌كڕیز و ته‌با بۆ یه‌ك ئامانج خه‌باتیان كرد و قوربانییان دا، ئه‌مڕۆش بۆ پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانمان ده‌بێ هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ین تا گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نینه كه‌نارى ئارامى.
به‌رز و شكۆدار بێت یادى شۆڕشى ئه‌یلوول، سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/9/11