Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شۆڕشی ئەیلوول و بڕیاری پێشوەختە

فازڵ میرانی

لە 11ی سێپتەمبەری 1961 ڕووبەڕووبوونەوەیەک ڕوویدا بە ئاراستەی دەسەڵاتخوازی، کە بیرۆکەی بەڕێوەبردنی حکوومەتی هەبوو بە عەقڵییەتێکی سەربازی، بەهەموو پێوەرێک جگە لە کارەسات هیچی تری لێنەکەوتەوە، چونکە مەسەلەی گۆڕینی پاشایەتی لەعێراقدا، کە هۆکاری ڕاستەقینەی خۆی هەبوو بەمانای سەپاندنی قبووڵکردنی فراوانبوونی شەرعییەتی سەربازی لەناو کۆمەڵگه‌ی عێراقی و دەستبەسەرداگرتنی بزووتنەوەکەی و سڕینەوەی ڕابردووی و گۆڕینی ئێستا و ئایندەی بۆ قۆناغی گواستنەوە لەناوچەکەدا، بەڵکوو کودەتای سەربازی تێدا باڵا دەست بوو، کە ئەستەمە بە پڕوپاگەندە بکرێت. دوای گەیشتن بە ئامانجەکە، کە دوور بوو لە واقییعی شۆڕشەوە.

شۆڕشی ئەیلوول نە ڕکابەری شۆڕشی 14ی تەممووز بوو و نە ڕکابەری خوالێخۆشبوو عەبدولکەریم قاسم بوو. پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەڵوێستی شەخسیمان نەبووە بەرامبەر بەو کەسانەی، کە هاتوونەتە سەر حوکم تەنانەت لەگەڵ ئەوانەشدا، کە ئێمەیان دەکوشت.

دۆزی ئێمە مەسەلەی ڕژێمە، کە گەورەترە لە کێشەی کەسێک، کە گەیشتووەتە دەسەڵات و لەنێوان شانەکانی و ئامرازەکانی ڕژێمەکەیەوە، کە ملکەچی ئەوەن. فەرمانڕەوا جیاکەرەوەیە لەنێوان مرۆڤایەتیەکی ئەبستراکت و کارەکەی دا و پابەندبوون بەم کێشەیە تەنیا بە یاسا چارەسەر دەکرێت.

یاساکان ڕێگری لە بەکەسی کردنی ڕژێم و خستنە ژێر باری میزاجەوە دەکەن. ئەمەش ئازاری ئێمە و ئازاری زۆرینەی هۆشمەندە ئازادەکانی عێراقی داوە لەگەڵ ئەو ڕژێمە سیاسیانەی، کە حوکمی بەغدایان کردووە و هێڵەکانی مەرکەزیەت و گوشاریان درێژ کردۆتەوە و بێبەش نەبوونە لە بەرژەوەندییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، کە واقیعێکی لاوازیی سەروەری نیشان دەدات، کە سازش لەسەر زەوی و ئاو دەکات بۆ وڵاتانی تر و خەرجیەکی شێتانە بۆ کەلوپەل و تیرۆر و کۆمەڵگه‌ لە ڕووی ڕۆشنبیری و ڕەفتارەوە بەردەوام لە سەروتارەکاندا دەجوڵێتەوە، کە کاریگەری نووسینی ڕاپۆرتی قێزەون بە بیانووی دڵسۆزی یەکلاییکردنەوەی حساباتەکان و هیچ دەزگا و ژینگەیەک لەو دۆخە خراپە ڕزگاری نەبووە.

ئێمە لە نێوان گۆڕانی ڕژێمی ساڵی 1958 و ئەو بزووتنەوە تاکە کەسیانەی، کە خاوەن شەرعییەتی سەربازی بوون، کە ئاماژەی پێدەکەین و بەکەمی نازانین، کە ئەوەی من پێم وابوو دەستکەوتی گەلی عێراقە، لەوانە: لە دەستوور ئەوەمان جێگیر کردووە، کە ئێمە هەین. لێرەدا پێویستە ئاماژە بە جیاوازیی نێوان پەسەندکردنی دەستوور و جێبەجێکردنی بکەین بەتایبەتی، کە ئەم مەسەلەیە دووبارە بووەتەوە و لە ئێستادا دەردەکەوێت و لەڕابردووشدا دەرکەوتووە، کە ڕژێمی دوای 2003 دەستووری لە ژێر ڕۆشنایی پرۆسەیەکی سیاسیدا جێبەجێکردووە، کە ئێمەش کۆنترین ئەندامین، جیاوازە لە ڕژێمی 1958 بەوەی، کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕژێمێکی لابرد و ئاسانکاری کرد بۆ گەیشتن بە رژێمێکی تر بەبێ کەمکردنەوە لە هیچ قوربانییەک، بەڵام ئەوە فاکتەری نێودەوڵەتی بوو، کە هێزی گۆڕی.

ئێستاش لەبەرامبەر ئەم دۆخەی ئێستادا بەدڵنیاییەوە خۆم و هەڤاڵانی دیکەی فیکری و چەک و کار جەخت لەوە دەکەینەوە، کە مستەفا بارزانی و بزووتنەوەی هۆشیاری گەلەکەمان هەستی بەو مەترسییە کردووە و لەبەرچاوی گرتووە، کە خۆری ساڵی 1958 لاربویەوە تا ئەو کاتەی، کە پراکتیزەی دیکتاتۆری دەستی پێکرد و زەمینە خۆشکەر بوو بۆ گۆڕەپانی زوڵم و پەلاماردان بۆ سەر ژیانی مرۆڤی عێراقی، کە دەیویست ئازادی و سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت، چاوەڕوانی مۆدێلێکی باشتری دەکرد لەوەی، کە بانگەشەی بۆ دەکرد، کە لە سەردەمی پاشایەتی باشتر بێت و دەڵێم پاشایەتی، کە ئەویش دوور نەبوو لە هەڵەی بە دەستی ئەنقەست و نەزانی و حساباتی دیکە، بەتەنها بەرپرس نەبووە لە بڵاوبوونەوەی توندوتیژی، کودەتا و هاوپەیمانییەکی بێ بەرهەم.

بیری سیاسی پێشەنگ بڕیاری دابوو هەموو هێزەکان بێلایەن بکات، تەنانەت ئەوانەی، کە دەگوترا مەیلی لای ڕژێمیان هەیە یان بە پێچەوانەوە و بچێتە ناو ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵیاندا، کە ئەگەری دەوڵەت و ئەزموونی چەند دەیەی هەیە لە عێراقێکی سەرلێشێواودا، کە لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە هاتە دەرەوە بۆ چوونە ناو بەرژەوەندی بەریتانیا.

تێکەڵبوونی سێبەرەکانی نێوان فەرمانڕەوا و سنوورەکانی نادیارە. وە لەنێوان ڕژێمێک، کە شەرعیەت بە خۆی دەبەخشێت دوور لە ڕاستی و هەڵکەوتەکان، وایکردووە رژێم بگۆڕێت بۆ حاڵەتێکی ململانێ و ناسەقامگیر.

ڕژێمەکانی دوای ڕژێمی 1958، بەردەوام لە جوڵانەوەدان لەنێوان سەرلێشێواوی و دڕندەیی دا و کاتێکیش لەو گۆڕانکارییە فێرکارییانە تێدەگەن، کە بەسەر عێراقییەکان دا هاتووە ئەو کاتە لە دۆخی ئێستاش دەگەن، کە بۆسەدانانەوە، دوژمنایەتی و تەماحیکردن لە یەکتری باڵی کێشاوە بەسەر وزە و دەستکەوتەکان و دەرئەنجامەکەی دوای دەست لەکارکێشانەوەی دەسەڵات ڕەوا و تۆمەتبارانە بێت و نهێنی هەندێکیان لە نادیارییەوە ئاشکرا دەبێت، لەو بوختانەی پێیان کراوە.

هەر زوو شۆڕشی ئەیلول ئاماژەی پێدا، واتە پێش ئەوەی دەست پێبکات، پارتەکەمان ئاکامی کارەکانی دیاری کرد، زۆر کەس گوێیان لێگرت و کاریان پێکرد بۆ ئەوەی تووشی مەترسی ئەوە نەبن، لە ڕێگەی نزیکبونەوە لە دەسەڵات ڕەچاوی بەرژەوەندی شەخسی خۆی یان گرووپەکەی بکات.

شۆڕشی ئەیلوول و ئەرشیفە دەوڵەمەندەکەی و گەواهیدەرەکانی شایەنی لێکۆڵینەوە و قووڵبوونەوەن لەلایەن هاوچەرخەکانی، جگە لەو شکۆمەندییەی، کە ئێمە بۆی بەرز دەنرخێنین، چونکە شۆڕشێکە، کە ململانێی بیروڕا لەنێوان ئەوانەی، کە خەون بە دەسەڵاتەوە دەبینن و ئەوانەی هۆشداری دەدەن لە سەرکێشی حوکمڕانی بێ کارامەیی و لەنێوان ئەوانەی کار بۆ پێشکەش کردنی ناسنامەیەکی هاووڵاتییەکی دروست دەکەن و لەنێوان دوو جومگەی هاووڵاتیبوون بەپێی پێوانەی میزاج و لەنێوان ئەوانەی بەشدارییان لە پوچەڵکردەوەی دەسەڵات و سامانی عێراق کرد و لەنێوان ئەوانەی هەوڵی پاراستن و گەشەپێدانی دەدەن، لەنێوان بکوژان بە چەکی فەرمی، یاسای خراپ و لەنێو ئەوانەی داوای دادپەروەری دەکەن.

یەکێک لەجیاوازییە سەرەکییەکانی نێوان شۆڕشی ئەیلول و هەر ڕووداوێک، کە شاکاری وشەی شۆڕش پێوەری بنیاتنانی مرۆڤ و ئاوەدانکردنەوەی زەوی و ئامادەیی بۆ قوربانیدان و لێبوردەیی و کۆکردنەوەی خاڵی لێکنزیکبوونەوە و دەرکردن و پابەندبوون بە یاسادانانی سەرکەوتوو و ڕاستگۆیی بێت لەگەڵ بەرپرسیارێتییەکاندا.

ئەیلول ئەوەی سەلماند، وەچەیەکی پێگەیاند، کە روبەڕوی هەموو هێرشەکان و پاکتاوکردن ببێتەوە.

بەڵام نەیارانی، کە دوژمنایەتی شۆڕشی ئەیلولیان کرد، ڕۆیشتن و پڕوپاگەندەی شکۆمەندیی شەفاعەتی بۆ نەکردن.

شکۆمەندی بۆ شۆڕشی ئەیلول و سەرکردەکەی بارزانی نەمر.

شانازی بۆ شەهیدانی کوردستانی.