Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی: ڕێگە نادەین دەستوور پێشێل بکرێت

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ FRANCE 24 باسی لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداو پێکهێنانی حکومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، بەداخەوە لە بارەی ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر کێشە هەیە، پێویستە لەوبارەیەوە ڕاستگۆ بین ئەگەر نیەتی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەبێت، ئێمە دەتوانین سەرکەوتووبین.

ئێمە دەستوورێکمان هەیە کە نەخشە ڕێگایە بۆ ئێمە و بۆ بەغداش، ئێمە داوای زیاتر لەوە ناکەین کە لە دەستووردا بۆمان دیاریکراوە، هەرچۆنێک بێت، ئێمە ڕێگە نادەین دەستوور پێشێل بکرێت.

سەرۆک بارزانی هیوای خواست دەستوور جێبەجێ بکرێت و رایگەیاند، کێشەمان هەیە لەوەی دانناندرێت بە سیستمی فیدراڵی دا، ئێستا کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا ئەوەیە، ئەوان دان بە فیدراڵیزمدا نانێن.

سەرۆک بارزانی راشیگەیاند، "بەداخەوە، خۆشحاڵ نین بەم دۆخە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهێنراوە، هیوادارین لە مانگی نۆ یان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەرلەمان دووبارە بتوانێت کۆببێتەوە، بۆ دەستپێکردن بە خولی نوێ و  پێکهێنانی حکومەت."