Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەڕێز (فازڵ میرانی)یه‌وه‌

ھەولێر-KDP.info- نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی سه‌باره‌ت به‌ هەواڵی چه‌ند میدیایه‌ك بڵاوکرده‌وه‌ په‌یوه‌ست به‌ شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی، لەوبارەوە دەڵێت، بەڕێز (فازڵ میرانی) بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئەمڕۆ چه‌ند میدیایه‌ك هەواڵێکیان بەناوی بەڕێز (فازڵ میرانی) بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکردۆتەوە، گوایە بەڕێز فازڵ میرانی ڕایگەیاندووە شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە ماوەیەکی نزیکدا لەبارەی کابینەی دەیەمی حکوومەتەی هەرێمی کوردستان، دەست بە گفتوگۆ دەکەنەوە.

بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین، کە بەڕێز بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە، ئەو هەواڵانه‌ش سەرلەبەری هەڵبەستراو و چەواشەکارییە. لەوبارەیەوە بەڕێزیان گوتوویەتی دەتوانن پرسیار لە کاک هۆشیار زێباری و کاک قوباد تاڵەبانی بکەن باشتر دەزانن.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

8ی ئەیلوولی 2025