Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فازڵ میرانی پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د.خ) پیرۆزبایی لە تێکڕای موسڵمانان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیھاندا دەکات، هەروەها ھیوادارە ئەم یادە مەزنە ببێتە ھاندەرێک بۆ تەبایی و ئاشتی و لێبوردەیی و یەک گوتاری گەلی کوردستان.

دەقی پیرۆزبایی فازڵ میرانی بە بۆنەی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د.خ).

بسم اللە الرحمن الرحیم

ۆمَا أَرْسَلْنَاکَ إِلا رَحْمَەً لِلْعَاڵمِین

جەژنی مەولوودی پێغەمبەرمان محەممەد (د.خ) پیرۆز بێت

موسڵمانان لە سەرانسەری جیھاندا، بە خۆشی و شکۆوە، ئاھەنگی پڕ لە نووری یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری نازدارمان محەممەد (د.خ) دەگێڕن. ئێمەش بەم بۆنەیەوە جوانترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە تێکڕای موسڵمانان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیھاندا دەکەین. ھیوادارین ئەم یادە مەزنە ببێتە ھاندەرێک بۆ تەبایی و ئاشتی و لێبوردەیی و ھاوڕێزی و یەک گوتاری و یەک ھەڵوێستیی گەلی کوردستان. دەبا مەولوودی پێغەمبەرمان بکەین بەو چرایەی ڕێنیشاندەرمان بێت بەرەو خزمەتکردنی گەل و وڵات، بەو جۆرەش ھەوڵ بۆ پاراستن و بنیاتنانی وڵاتمان بدەین، کە خوداوەند لێیمان ڕازی بێت و ئاواتی گەلیش بەدی بھێنێت.

دووبارە پیرۆزبایی ئەم بۆنە شکۆدارەتان لێ دەکەین، ھیوای خێر و بەرەکەت و شادی بۆ ھەمووان دەخوازین، پێشکەوتن و گەشە بۆ وڵاتمان و خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ گەلەکەشمان دەخوازین. 

ھەموو ساڵێک ئەم یادە پیرۆزە بە خێر و خۆشییەوە بێتەوە.

 

فازڵ میرانی

بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی

٣-٩-٢٠٢٥