Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی حاجی قەدریە خان دزەیی دەکات

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی حاجی قەدریە خان دزەیی، خوشکی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراو موحسین دزەیی کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 9/2 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی حاجی قەدریە خان دزەیی ، خوشکی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراو موحسین دزەیی کرد و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند.