ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/9/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز ئه‌دمیراڵ چارلز براد كووپه‌ر، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌ییى ناوه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا و شاندێكى باڵاى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانى سه‌ربازى و ڕاوێژكاران پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له بوارى ئه‌منى و سه‌ربازیدا تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى مه‌ترسییه‌كانى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیرى له عێراق و سووریا و هاوكارى و یارمه‌تییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌هێزكردنى توانا سه‌ربازى و ئه‌منییه‌كان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ تێكشكاندنى داعش و پێشكه‌شكردنى یارمه‌تى و مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه و هاوكارییان بۆ پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرد، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاوپه‌یمانى و هاریكاریى هاوبه‌شیان، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه ئه‌دمیراڵ كووپه‌ر، وێڕاى سوپاسكردنى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و تێكشكاندنى، پابه‌ندیى ئه‌مه‌ریكاى بۆ پشتگیرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هاوپه‌یمان دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خێكى زۆره‌وه له‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌ڕوانێت. هه‌روه‌ها داكۆكیى له پته‌وكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان بۆ به‌ره‌ونگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى داعش و هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه خاتوو ویندى گرین كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، خرانه به‌ر باس.