ھەولێر-KDP.info- سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی و باڵیۆز عهلی ڕەزا گوینهى، بهڕێوهبهرى گشتیى كاروبارى عێراق و ئێران له وهزارهتى دهرهوهى توركیا چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی تورکی بە سەرۆکایەتیی باڵیۆز عهلی ڕەزا گوینهى، بهڕێوهبهرى گشتیى كاروبارى عێراق و ئێران له وهزارهتى دهرهوهى توركیا کرد.
لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای پەرژەوەندیی هاوبەش و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەر لەدیدارەکەدا، پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و مسۆگەرکردنی مافە دەستووری و بەشە بودجەی هەرێم و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و پاراستن و گەرەنتیکردنی مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.