Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى UN كرد

ھەولێر-KDP.info-  پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2025/9/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى و سه‌رۆکی تیمی نەتەوەیەكگرتووەكان له‌ عێراق (UNAMI) كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا داكۆكییان له‌ گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌ عێراق، خزمه‌ت به‌ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات و پێشكه‌وتنى ده‌كات.

‌دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وەكه‌ بوو.