Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی…عەقڵییەتی دەوڵەت و تێڕوانینی داهاتوو

دڵشاد محەمەد ئەحمەد نەقشبەندی*

سەرکردەی ڕاستەقینە ئەوانەن، کە ئاسەوارێک لەسەر ژیانی گەلەکەیان بەجێ دەهێڵن، کە ناسڕێتەوە. نەک بە وشە و دروشم، بەڵکو بە کردار و دەستکەوت، هەرکەسێک سەیری دیمەنی گشتی کوردستان بکات لەم چەند ساڵەی دواییدا بۆی دەردەکەوێت، کە ئەو پێشکەوتن و پەرەپێدانەی، کە ڕوویداوە بەرهەمی ڕێکەوتێک نییە، بەڵکو بەرهەمی سەرکردایەتییەکی ژیرانە و دیدگایەکی ستراتیژییە، کە سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی سەرۆکایەتی کردووە.

سەرکردایەتی مەسروور بارزانی مۆدێلێکی بێهاوتای بەڕێوەبردنێکی هاوچەرخە، کە ژیری سیاسی و زیرەکی ئابووری و پلاندانانی ستراتیژی لەگەڵ یەکتری کۆکردۆتەوە. ئەو بە چاوی ئاسایی سەیری ئێستا ناکات، بەڵکو چاوی لەسەر ئایندەی کوردستان و نەوەکانی داهاتووە و هەوڵی بنیاتنانی قەوارەیەکی بەهێز و سەقامگیر دەدات، کە توانای ڕکابەریکردنی هەیە.

مێژوو سەلماندوویەتی، کە ئەو سەرکردانەی، کە جێی دەست و پەنجەی ڕاستەقینەیان لەدوای خۆیان بەجێدەهێڵن ئەوانەن، کە بە بێدەنگی کار دەکەن و دەستکەوت دەکەنە پێوەر بۆ بڕیاردان لەسەر ئەداییان، ئەمەش لە هەولێر بەدی دەکرێت، کە بۆتە سەنتەرێکی شارستانی پێشکەوتوو، کە ڕێگە و پرد و پڕۆژە مۆدێرنەکانی گەواهی ئەو ڕاستییە دەدەن، کە لە پشتیەوە عەقڵێکی هۆشیار هەیە، کە بە وردی پلان دادەڕێژێت و بە هێمنی کار دەکات و بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە ئیشوکارەکان بەڕێوە دەبات.

لەم سۆنگەیەوە کەسایەتی مەسروور بارزانی وەک سەرکردەیەک دەردەکەوێت، کە بەراورد بە کەس ناکرێت، چونکە تەنیا بە کاردانەوە بەس نابێت، بەڵکو دەستپێشخەری دەکات و تەنیا دروشمی نییە، بەڵکو دەیکاتە پڕۆژەی کۆنکرێتی، ڕەنگە دیارترین خەسڵەتی ئەزموونی سەرکردایەتیییەکەی ئەوەیە، کە لە بنەمایەکی دامەزراوەوە لە بیری سیاسی و کارگێڕیدا دەست پێدەکات، کە بریتییە لە:» پەرەپێدانی ڕاستەقینە تەنیا بنیادنانی داروپەردو نییە، بەڵکو بنیاتنانی مرۆڤیشە.

کەواتە سەقامگیری ئەمنی و ئابووری و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری و شارنشینی لە کوردستان بەشێکە لە پڕۆژەیەکی فراوانتر، کە سەرۆک وەزیران پەیڕەوی دەکات و ئامانجی دامەزراندنی ئایندەیەکی شایستەی مێژوویی و ناسنامەی ئەم گەلەیە.

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی یەکێکە لەو سەرکردانەی، کە مێژوو لەبیری ناکات، نەک بە بەراورد لەگەڵ ئەوانی تر، بەڵکو لەڕووی نایابی و تایبەتی لەشێوازی سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی دەوڵەتیشدا، ئەو بە سادەیی خۆی بۆتە سیاسەتمەدارێک، کە بەراورد بە کەس ناکرێت.

 

* ئیمام و وتاربێژ.