ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات برەودان بە ھاریکاری و ھاوئاھەنگییەکانیان دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی وڵاتی ئیمارات بە سەرۆکایەتیی نورە ئەلکەعبی، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ سالم بن خالد ئەلقاسمی، وەزیری ڕۆشنبیریی ئیمارات و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە ئامادەی بوون، جەخت لە بەھێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا.
سەرۆکی حکوومەت پێزانینی ھەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی سەرکردایەتیی دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆکایەتیی شێخ محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات و شێخ محەممەد بن ڕاشد، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران دەربڕی.
شاندی ئیماراتی ئاماژەیان بە پێگەی گرنگیی ھەرێمی کوردستان کرد و ئامادەییان بۆ برەودان بە ھاریکاری و ھاوئاھەنگیی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.
دۆخی گشیی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
