Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"ئەمساڵ کێشەی ئاوی خواردنەوە لە ھەولێر بەتەواوی چارەسەر دەبێت"

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاری ھەولێر تەنیا تەواوکاری ماوە، ئەمساڵ کێشەی کەمی ئاو لە ھەولێر بەتەواوی چارەسەر دەبێت." 

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرا ئێستا تەنیا تەواوکاری ماوە، ئەویش لە تەواوبوون دایە، وێستگەی سەرەکی ھەندێک کاری تێدا ماوە، تا مانگی ١١ و پێش کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییانی شاری ھەولێر و کێشەی کەمی ئاو لە ھەولێر بەیەکجاری چارەسەر دەبیت." 

ئاری ئەحمەد گوتیشی "ئەمساڵ بە بودجەی ٤٧٩ملیۆن دۆلار و لە پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کێشەی چەندین ساڵەی ئاو لە ھەولێر بەتەواوی چارەسەر دەبێت، کە بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ٣٥٠ھەزار ھاوبەش بۆ نزیکەی ملیۆنێک و ٣٠٠ھەزار کەس سوود لەو پڕۆژەیە وەردەگرن." 

 

بڵند ئیبراھیم