ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی باوکی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستهی ماڵباتی بەڕێز (زانا عەبدولمتەڵیب عەزیز کوێخا مەحموود مالومەیی) دهكات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بۆ بەڕێز (زانا عەبدولمتەڵیب عەزیز کوێخا مەحموود مالومەیی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (عەبدولمتەڵیب عەزیز کوێخا مەحموود مالومەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۳۱ی ئابی ۲۰۲٥