ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 8/31 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە دوایین ئەنجامی گفتوگۆکانیان سەبارەت بە بابەتە تەکنیکی و یاساییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ خستەڕوو و ئاماژەیان بەوە دا کە داتا و زانیاری تەواویان پێشکەش کردووە و ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەبارەی هەموو کێشە و بابەتەکان داوە.
کۆبوونەوەکە جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان و خێراترکردنی ڕێرەوی دانوستان بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن و دابینکردنی مافە دەستووریی و یاساییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.