Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە یانەکانی کوردستان دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانە وەرزشییەکانی سەنحاریب، ئەکاد و بەخدێدا کرد، بە بۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم، دووەم و سێیەمی پاڵەوانێتی بالەی خانمانی عێراق.

ئەمڕۆ شەممە ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی ڕاھێنەر و یاریزانانی یانە وەرزشییەکانی سەنحاریب لە دھۆک، ئەکاد لە عەنکاوە و قەرقۆش/ بەخدێدا کرد.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا ھاتووە، ئەو سێ یانە وەرزشییە، پلەی یەکەم، دووەم و سێیەمی پاڵەوانێتی بالەی خانمانیان بەدەست ھێناوە و گەرمترین پیرۆزباییان ئاراستە دەکەم.

مەسروور بارزانی دەشڵێت: ھیوای پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ئەو سێ یانە وەرزشییە دەخوازم، پشتیوانیی خۆمان بۆ وەرزشوانان و بزاڤی وەرزشی لە کوردستان دووپات دەکەینەوە.