Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (عەریف عەلی سەرگەڵوویی)

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەلی ئەحمەد مام عەباس) ناسراو بە (عەریف عەلی سەرگەڵوویی) پرسە و سەرەخۆشی ئاراسته‌ی ماڵباته‌كه‌یان ده‌كات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (عەریف عەلی سەرگەڵوویی).

بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو  (عەلی ئەحمەد مام عەباس)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەلی ئەحمەد مام عەباس) ناسراو بە (عەریف عەلی سەرگەڵوویی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۲٨ی ئابی ۲۰۲٥