Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ھێمن ھەورامی و دەم پارتی ئاشتی و چارەسەری ڕیشەیی پرسی کوردیان لە تورکیا تاوتوێ كرد

ئەنقەرە-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنقەرە لەگەڵ جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی و ئەندامی کۆمسیۆنی تایبەتی پەرلەمانی تورکیا بۆ پرسی چارەسەری، ڕا و سەرنج و سیاسەتی پارتی لەسەر پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتی و گفتوگۆکانی ئەم قۆناغە و هەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی کۆتایی هێنان بە شەڕ و توندوتیژی و کرانەوەی سیاسی و یاسایی بۆ چارەسەری ڕیشەیی پرسی کورد لە تورکیا خستەڕوو.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ۲۹ی ٨ی ٢٠٢٥، د. ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنقەرە سەردانی ئۆفیسی سەرەکی (دەم پارتی) کرد و لەگەڵ گوڵستان کیلیچ جێگری سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی و ئەندامی کۆمسیۆنی تایبەتی پەرلەمانی تورکیا بۆ پرسی چارەسەری و  ئاشتی و  پەرلەمانتاری وان زولکوف ئوجار کۆبووه‌وه‌.

لە سەرەتای دیدارەکەدا د. ھێمن ھەورامی، بە ووردی ڕا و سەرنج و سیاسەتی پارتی لەسەر پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتی و گفتوگۆکانی ئەم قۆناغە و هەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی کۆتایی هێنان بە شەڕ و توندوتیژی و کرانەوەی سیاسی و یاسایی بۆ چارەسەری ڕیشەیی پرسی کوردی لە تورکیا خستەڕوو.

هەر لەو دیدارەدا، ھەردوولا بیروڕایان لەباره‌ی هەڵسەنگاندنی بەرەو پێشچوونەکان و ئاستەنگەکان و هەنگاوەکانی داهاتوو ئاڵوگۆڕ کرد.

گوڵستان کیلیچ جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، هەنگاو و کارەکانی کۆمسیۆنە پەرلەمانیەکەی خستەڕوو و زۆر سپاسگوزاری ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و پارتی بوو بۆ پشتیوانیکردنی ئەم پرۆسەیە.