Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕێبەر ئەحمەد پشتیوانیی خۆی و وەزارەتی بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەربڕی

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە لەنێوان وەزیری ناوخۆ و تیمی نیشتمانی ستراتیژییەتی بەهێزكردنی سەروەری یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری، تاوتوێی دوایین هەنگاوەكانی پلانی ستراتیژیی نیشتمانی كرا.

شیلان عارف بریکاری وەزارەتی داد و سەرۆکی تیمی نیشتمانیی ستراتیژییەتی بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری، بە یاوەری ستافێک له تیمەکە، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێـمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ کۆبوونه‌وه‌.

لە كۆبوونەوەكەدا بریکاری وەزارەتی داد کورتەیەکی لەبارەی دواهەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بڕگەکانی پلانی ستراتیژیی نیشتمانى باس کرد و ئامادەکارییەکانی بۆ نووسینەوەی پلانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە خستەڕوو.

لای خۆشییەوە وه‌زیرى ناوخۆ وێڕای دەستخۆشی و بەرزنرخاندنی کار و هەنگاوەکان، پشتیوانیی خۆی و وەزارەتی ناوخۆى بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەربڕی، لە دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە.