Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ جێگرى سه‌رۆكى ئاك پارتى كرد

ھەولێر-KDP.info-  نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/8/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زافه‌ر سراكایا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیا و دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان و هاریكاریى هاوبه‌شیان له‌ بواره‌ جیاكاندا كرده‌وه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌ردوولا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌دا دهll نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ جێگرى سه‌رۆكى ئاك پارتى كرد.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/8/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زافه‌ر سراكایا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیا و دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان و هاریكاریى هاوبه‌شیان له‌ بواره‌ جیاكاندا كرده‌وه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌ردوولا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌كات.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دراوسێیه‌كى گرنگ له‌ توركیا ده‌ڕوانێت كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و درێژخایه‌ن كۆیانده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ئاك پارتى له‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سراكایا وێڕاى نیشاندانى خواستى به‌رده‌وامى توركیا بۆ فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، ستایشى په‌یوه‌ندى و دۆستایه‌تیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ توركیا و ڕۆڵى ئه‌رێنیى به‌ڕێزیان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌ كرد.

پرۆسه‌ى ئاشتى له‌ توركیا و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.