Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی سەرۆكی حكوومەت لە 37ـەمین ساڵیادی ئەنفالی بادینان

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵیادی ئەنفالی بادینان پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە حكوومەتی فیدراڵ قەرەبووی كەسوكاری قوربانییانی جینۆسایدی ئەنفال بكاتەوە.

لە پەیامی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، لە (37)مین ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا، بە ڕێز و شكۆوە یادی قوربانییانی ئەو تاوانە دڕندانەیەی ڕژێمی پێشووی عێراق دەكەینەوە.

دەشڵێت، پێویستە حكوومەتی فیدراڵ قەرەبووی كەسوكاری قوربانییانی جینۆسایدی ئەنفال بكاتەوە.

سەرۆكی حكوومەت لە كۆتایی پەیامەكەی دەڵێت، سڵاو لە گیانی پاكی قوربانییانی جینۆسایدی ئەنفال و گشت شەهیدانی كوردستان.