Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەری كوردستان (سەید كاكە)

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەری كوردستان (سەید كاكە) پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی: 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خەباتگێڕ و تێكۆشەری گەلەكەمان كاك (سەید كاكە)ـمان پێ گەییشت. سەید كاكە پێشمەرگە و نیشتیمانپەروەری ماندونەناس و ئەندامی پێشووی پارلەمان و ئەندامی پێشووی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی و هەڵگری مەدالیای بارزانی یەكێك بوو لە كەسایەتییە ناسراو و شۆڕشگێڕەكانی كوردستان كە تەمەنی خۆی بۆ خەبات و تێكۆشان لەپێناو مافە ڕەواكانی گەلەكەمان تەرخان كرد و ڕۆڵ و ئەركی خۆی لە هەموو قۆناغەكاندا بە دڵسۆزانە و شایستەیی گێڕاوە.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی سەید كاكە و هەموو تێكۆشەر و خەباتگێڕانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو سەید كاكە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

24ی ئابی 2025