ھەولێر-KDP.info- كاركردن لە پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی، بە باشترین شێوە و كوالێتیی بەرزی شەقام بە چڕی بەردەوامە، لە ئێستاشدا لە %90ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە.
پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو رایگەیاند کە لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دووسایدی (گۆمەسپان - سماقوڵی) لە چوارچێوەی گەشەپێدانی بەنداوی گۆمەسپان وەك پڕۆژەیەكی ستراتیژیی و گرنگی گەشتیاری و پەرەپێدانی ئابووری بە گووژمەی (210 ملیار دینار) لەلایەن کۆمپانیای "هێمن گرووپ" دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.
پڕۆژەکە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە و شەقامی دەوروبەری بەنداوەكەش دەگرێتەوە، مەوداكەی 22 كیلۆمەترە و 6 ژێرپرد و 3 بەرزەپرد لە خۆی دەگرێت.