ھەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە بارەی دۆخی سلێمانی، جه‌خت له سه‌روه‌ریى یاسا و پاراستنى ئاسایش و ئارامیى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتییان ده‌كاتەوە، هاوكات، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سەرجەم قوربانییەكان دەكات.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان:
دوابەدوای ڕووداوه نه‌خوازراوه‌کەی به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆى سلێمانى كه به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك قوربانیى لێكه‌وته‌وه، جه‌خت له سه‌روه‌ریى یاسا و پاراستنى ئاسایش و ئارامیى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه. پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكییه‌كان به یاسا و دوور له توندوتیژى یه‌كلایى بكرێنه‌وه.
هاوكات، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سەرجەم قوربانییەكان دەكەین و هاوخه‌میانین، هیواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
2025/8/22