هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "نزیكه‌ی 20هه‌زار ناوی دیكه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود، به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند" پرۆسه‌ی ناردنی ناوی فه‌رمانبه‌ران بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گه‌یشتووەته قۆناغی كۆتایی، ئێستا ته‌نیا 20هه‌زار ناوێك ماوه، ئه‌ویش ئه‌وانه‌ن كه پێشتر فۆرمه‌كانیان ته‌واونه‌بوون و له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانن، به‌ڵام له‌و 20هه‌زاره‌ی ماوه زیاتر كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆن، ئه‌وانیش ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێن بۆ پێدانی ڕه‌زامه‌ندی."
له‌باره‌ی ناوی پێشمه‌رگه‌وه به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گوتی "كۆتا لیستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، شانزده هه‌زار و 500 پێشمه‌رگه‌ی تێدایه، له یه‌كه‌كانی 70 و 80 و لیواكان، واته ڕه‌زامه‌ندییان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی، دوای ڕێكاره‌كان ڕه‌وانه‌ی شاره‌وانییه‌كانیان ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی پێدانی زه‌وی."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوی ئه‌و پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌رانه‌ی پێشتر كه‌م و كوڕییان هه‌بوو له فۆرمه‌كانیان كۆتایی به پرۆسه‌كه دێت، هه‌ركه‌سێك مه‌رجه‌كانی تێدا بێت سوودمه‌ند ده‌بێت له بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی."
قائید میرۆ