Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سوپاسنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سوپاسنامەیەکی ئاراسته‌ی، سەرۆک و سکرتێر و سەرکردایەتی حزب و لایەنە کوردستانی و عیراقییەکان و سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان كرد كه‌ به‌بۆنه‌ی بیروەری (١٦ـی ئاب) و حەفتا و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە پەیام و برووسکە و پیرۆزبایینامەکانیان لەو یادە شکۆدارەدا بەشداربوون.

ده‌قی سوپاسنامەكه‌ی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بە ناوی سەرۆک (مەسعود بارزانی) و مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، سوپاس و پیزانینمان ئاراستەی هێژایان سەرۆک و سکرتێر و سەرکردایەتی حزب و لایەنە کوردستانی و عیراقییەکان و سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، هەروەها سوپاسی نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عیراق و دامەزراوەکانی دەوڵەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ناوەند و دامەزراوە زانستی و ئەکادیمی و  میدییاییەکان و کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکان و خەڵکی بەئەمەکی کوردستان و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە لە بیروەری (١٦ـی ئاب) و حەفتا و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە پەیام و برووسکە و پیرۆزبایینامەکانیان لەو یادە شکۆدارەدا بەشداربوون، پەیام و پیرۆزباییەکانتان، جێگای ڕێز و پێزانینیمانە و گیانی کارکردنی پێکەوەییمان زیاتر دەکات.

پەیامەکانی ئێوەی هێژا، بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانەکانی دیکەی پارتیمان، هەڵگری گیانی برایەتی و هاوخەباتییە، بۆیە مایەی پێزانینە و سوپاسگوزارین.

جارێکی دیکە سوپاسگوزاریمان ڕادەگەیەنین و هەموو لایەک هەر سەرکەوتوو بن..

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٠ـی ئابی ٢٠٢٥