ھەولێر-KDP.info- له بیرەوەری حەفتا و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشی دیراسات و پێگەیاندن، لە هۆڵی ڕاگەیاندن سیمینارێکی بۆ (هۆشیار زێباری) ئەندامی دەستەی کارگیری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ژێر ناونیشانی (ڕێبازی بارزانی)، ساز کرد.
لەو سیمینارەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و کادیرانی پێشکەوتووی پارتی و پەرلەمانتار و بەرپرسانی حیزبی و حکوومی ئامادەی بوون، وشیار زێباری بە چەمکێکی سەردەمیانە باسی لە رێبازی بارزانی کردو دیدگای فراوان و جیهانبینی بارزانی شرۆڤە کرد.
هۆشیار زێباری لە سەرەتادا جەختی کردەوە کە رێبازی بارزانی چ لە ڕابردوو، یان بۆ ئێستا و نەوەكانی داهاتوو، بەرنامەیەکی گشتگیری هەمەلایەنەیە و رۆحی بەردەوامی و دەیمومەت لە خۆی دەگرێ.
لە تەوەرێکی تری سیمینارەکەدا، هۆشیار زێباری شیکارێکی لۆژیکی دەربارەی هەلومەرجی هەنوکەیی و گۆڕانکاریە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشکەشکردو دیدگای سیاسی پارتی لەهەمبەر گۆڕانکاریەکان خستەڕوو.

