ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی قەڵات، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و، سەرجەم کارمەندانی تەلەفزیۆنی قەڵات کرد.
دەقی پەیامی ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی قەڵات.
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و، سەرجەم کارمەندانی تەلەفزیۆنی قەڵات
بە بۆنەی ١٨ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی (تەلەفزیۆنی قەڵات)، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی ھێژا و بینەرانی ئازیزی کەناڵەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین لە قۆناغەکانی داھاتوودا لە ھەموو ڕووییەکەوە بەرەو پێش بچن و، پتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن و خواست و ویستی ھاووڵاتیان بکەن.
قەڵات تیڤی، لە ماوەی تەمەنی کارکردنییدا، لە ڕێی گەیاندنی پەیامە گرنگەکەی و بەرجەستەکردنی ئەرک و پلانەکانی، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی ھەبووە لە داکۆکیکردن لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و ژیانییەکان و، ھەمیشە ھەوڵیداوە نموونەیەکی جوانی میدیا نیشانی ھەمووان بدات.
لەم دەرفەتەدا، کار و بەرنامە و کارنامەی ئێوەی ھێژا بەرز دەنرخێنین، ھیوایی بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
ھەر سەرکەوتوو بن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ـی ئابی ٢٠٢٥