ھەولێر-KDP.info- لە بەرامبەر کارەکانی و ئەو خزمەتەی پێشکەشی کردووە، سەرۆک بارزانی مەدالیایی بارزانی نەمری بەخشیە سەرمایەدار و وەبەرھێنەر خالید خۆشناو.
ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٥ لە سەری بڵند سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری بەخشیە سەرمایەدار و وەبەرھێنەر خالید خۆشناو خاوەنی ھێمن گرووپ، لە بەرامبەر ئەو خزمەت و پرۆژانەی بۆ شاری ھەولێر و ھەرێمی کوردستان جێبەجێ کردوون.
خالید خۆشناو خاوەنی ھێمن گرووپە و ژمارەیەک پرۆژەی ستراتیژی و گرنگی جێبەجێ کردوون ئەمانە بەشێکن لەو پرۆژانە:
٠ شەقامی ١٢٠ مەتری شاری ھەولێر
٠ شەقامی ١٥٠ مەتری شاری ھەولێر
٠ پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ ھەولێر
٠ ژمارەیەک پرۆژەی دیکە کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ژێرخانی ھەرێمی کوردستان کردووە.
مەدالیای بارزانی نەمر بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنانە لای سەرۆک بارزانی و گوزارشت لە شۆڕشگێری، خەبات و بەرخودان بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەکات، ئەم مەدالیایە بەبێ جیاوازی ئاین، پێکھاتە و ڕەگەز دەبەخشرێت بەھەر کەسێک بۆ کورد و سەرخستنی دۆزەکەی لەھەر بوارێک تێکۆشابێت، ھەڵگرانی ئەم میدالیایە دەبنە جێگەی ڕێزی تایبەت لای سەرۆک بارزانی، لە ئۆرگانەکانی پارتی ڕێزی شایستەیان لێدەگیرێت و لە چالاکیەکان ھاوشێوەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حیزب مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.