ھەولێر-KDP.info- کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە پەیامێکیاندا، کە ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە، وێڕای پیرۆزباییان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنیان، ھاتووە، کە ھیواخوازن ئەو یادە مەزنە ببێتە بنەمای یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بەمەبەستی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و پێشوەچوونی ھەرێمی کوردستان.
دەقی پەیامەکەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی:
سڵاوێکی دۆستانەی گەرم
بە ناوی سەرجەم ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پیرۆزبایی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاراستەی سەرۆک (مەسعود بارزانی) و ئەندامانی سەرکردایەتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و کادیرە خەمخۆرەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و سەرجەم لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.
دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سەخترین کاتدا دامەزرا، کە زەروورەتێکی مێژوویی بوو بۆ برەودان بەخەباتی تێکۆشان بۆ نەتەوەکەمان لەپێناو سەروەریی کورد و ئازادی بۆ مافەکان و سەربەخۆیی بۆ نیشتمان، بۆیە کۆڵنەدانی شۆڕشگێڕانەتان بەرز دەنرخێنین.
ھیواخوازین ئەم یادە مەزنە ببێتە بنەمای یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان بەمەبەستی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و پێشوەچوونی ھەرێمی کوردستان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێ دەکەین، ئومێدمان بە پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرە، کە کوردستان بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر ھەنگاوبنێ.
پیرۆز بێ ئەم یادە پیرۆزە بەرزە.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
١٦-٨-٢٠٢٥