Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی چاکسازی تورکمان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

ھەولێر-KDP.info- عبدالقادر بازرگان، سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و جێگرانی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەکات.

دەقی پەیامەکەیەی سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان

رێزدار/ سەرۆک مسعود بارزانی

بەرێزان/ جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەرێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەبۆنەی ١٦ی ئاب، (٧٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و تێکڕای کادرو ئەندام و پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و سەرجەم لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین. 

پارتی دیموکراتی کوردستان لە قۆناغێکی گرنگی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان دامەزرا و بێ پسان خەبات و شۆڕش و تێکۆشانی بۆ بەدەستھێنانی مافی گەلی کوردستان و ئازادی خاک و گەل و نیشتمان کردوە و سەروەرییەکانی گەلی کوردستانی نوسیوەتەوە، ھەروەھا پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە داکۆکیکاری سەرسەختی پاراستن و دەستەبەرکردنی مافەکانی پێکھاتەکان بووە و قەڵغانی پاراستنی سەرجەم پێکھاتە جیاوازەکان بووە، ھیوادارین ئەو یادە پیرۆزە ھاندەری یەکریزی و تەبایی سیاسی و ھەوێنی زیاتری یەک گوتاریی سیاسی و ھاوپەیمانیی راستەقینە و کاری ھاوبەشی سەرجەم ھێزو لایەنە سیاسیەکان بێت بۆ پتەوکردنی پایەکانی ئەزموونەکەمان و پاراستن و بەدیھێنانی دەسکەوتی زیاتر بۆ گەلەکەمان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

 

عبدالقادر بازرگان 

سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان