Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە یادی ( ٧٩ ) ساڵەی دامەزراندنی پارتی، لقی۲ شەرەفی ئەندامێتی بە (۲٠٠٠) هەڤاڵ بەخشی

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ شەممە ۱٦ی ئابی ٢٠٢٥، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ  زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی (۲)، کارگێڕانی لق، بەرپرس و کارگێرانی ناوچە و ڕێکخراوەکان لە مەراسیمێکدا شەرەفی ئەندامێتی بە پۆلێک ئەندامی تازە بەخشرا. 

لە سەرەتای مەراسیمەکە بەبۆنەی(۱٦)ی ئاب، یادی دامەزراندنی (پارتی)مان، پیرۆزبایی گەرم لە هەڤاڵان و لایەنگیر (پارتی)مان کرا، دواتر (۲٠٠٠) هەڤاڵ لە سنووری لیژنە ناوچەکانی لقی (۲) شەرەفی (ئەندامێتی) پارتییان پێ بەخشرا. 

د.پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە گوتەیەکدا ڕایگەیاند "لای هەموو کەس ڕوون و ئاشکرایە پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن دەستکەوتی مەزنە بۆ کورد و کوردستان، پارتی دامەزرێنەری مافی چارەنووسی خەڵکی کوردستانە و لە پێناو مافە (سیاسی و دیموکراسییەکان) ھەزاران شەھیدی  پێشکەشی کوردستان کردووە. 

ئەمرۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و بەرەوپێشتر بردنیان بۆتە ئەرکێکی سەرەکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھێز و لایەنە نیشتمانپەروەرەکان" 

گوتیشی "پێویستە لەسەر کادیرانی پارتی لە هەموو ئۆرگانەکان ڕۆڵ و ئەرکی خۆیان بە شێوەیەکی  ماندوونەناسانە لەبەرامبەر خەڵکی کوردستان جێبەجێ بکەن." 

ڕایشیگەیاند "هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی و ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی  هەمیشە پەیامی ئاشتی و تەبایی و برایەتی بۆ گشت گەل و خەڵکی کوردستان هەبووە، دیدگای سەرکردایەتیمان هەمیشە بژاردەی دیالۆگە و بە باشترین ڕێگای دەزانێت بۆ گەیشتن بە چارەسەری سەرجەم کێشەکان." 

د.پشتیوان سادق ئاماژەی دا "سەبارەت بە هەر پێشهات و بارودۆخێک کە لە کوردستان و ناوچەکە ڕوو دەدات، پێویستە زۆر (پیشەیی)انە و بەپێی ڕێنماییەکانی حزب مامەڵەی لەگەڵ بکەن و وەک پردی پەیوەندی نێوان هاووڵاتییان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕۆڵ بگێڕن و خزمەت بە خەڵکی خۆشەویست بکەن."