Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

هەولێر-KDP.info- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پیرۆزبایی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی دەکات.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، " شانازی بە ڕۆڵی پارتی دەکەین لە چەسپاندنی بنەماکانی برایەتی و ئازادی و دادپەروەری لە نێوان هەموو عێراقییەکاندا".

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، "بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێز مەسعود بارزانی و سەرکردایەتیی ئەو حیزبە دەکەم".

قاسم ئەعرەجی لە پەیامەکەیدا ئاماژە بە ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چەسپاندنی یەکسانی و دادپەروەریی دەدات و دەشڵێت، "شانازی بە ڕۆڵی نەتەوەیی پارتی دیموکراتی کوردستان و خەباتی شانبەشانی هێزە سیاسییەکانی عێراق دەکەین لە بەشداریکردن لە چەسپاندنی بنەماکانی برایەتی و ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان هەموو عێراقییەکان".

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق خەباتی مێژوویی پارتی و "هاودەنگیی لەگەڵ پرسە چارەنووسسازەکانی عێراق" بەرز دەنرخێنێت