ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پیشوازیی لە کەسایەتیی سیاسیی سووریا، مەحموود ئەلموسەڵەت کرد و لەبارەی دۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی سووریا، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
ڕۆژی شەممە 16ی ئابی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە کەسایەتیی سیاسیی سووریا مەحموود ئەلموسەڵەت کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە هانی لایەنە سیاسیەکانی سووریا و حکوومەتی سووریا بدرێت کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پشت بە شێوازی دیالۆگ و یەکترقبووڵکردن ببەستن و گرفت و ئالنگارییەکان تێپەڕێنن.
هەروەها ئەوەش دووپات کرایەوە کە نابێ ناکۆکیی نێوان لایەنەکان ببێتە هۆی شەڕی نێوان کورد و عەرەب.