ھەولێر-KDP.info- له یادى (79) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتیدا، نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایی له جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و سه‌ركردایه‌تى و ئۆرگانه‌كان و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ر و دۆستانى پارتى پیرۆز ده‌كات.
دەقی په‌یامى نێچیرڤان بارزانى بۆ یادى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان:
له یادى (79) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتیمان، پارتى دیمو‌كراتى كوردستاندا، به شكۆدارییه‌وه بارزانیى نه‌مر، دامه‌زرێنه‌رى پارتى و ڕێبه‌رى ڕۆحیى گه‌لى كوردستان و ته‌واوى ئه‌و قاره‌مان و شۆڕشگێڕ و پێشمه‌رگه نه‌به‌ردانه به‌بیر ده‌هێنینه‌وه كه دڵسۆزانه له‌پێناو ئازادیى كوردستاندا، گیانیان به‌خشى. سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاكیاندا داده‌نوێنین و سڵاو له خێزان و كه‌سوكاریان ده‌كه‌ین.
ئه‌م یاده پیرۆزه له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ته‌واوى گه‌لى كوردستان و له جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و سه‌ركردایه‌تى و ئۆرگانه‌كان و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ر و دۆستانى پارتى پیرۆز ده‌كه‌م. به ئومێد و بڕواوه به‌ڵێنى به‌رده‌وامیى كار و كۆشش له‌پێناو ئامانجه باڵاكانى پارتى و هێنانه‌دیى مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
پارتى به‌ر له (79) ساڵ له دۆخێكى ئاڵۆز و دژوارى ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك پێویستییه‌كى ژیانى و له‌پێش دامه‌زرا، تاكوو سه‌رفرازانه ڕێبه‌رى و سه‌ركردایه‌تیى گه‌لى كوردستان به‌ره‌و ئازادى بكات. ئێستاش به‌پێى مێژوو و ئاماده‌یى و ڕۆڵ و پێگه‌ى له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى كوردستانى، گه‌وره‌ترین به‌رپرسیاریه‌تى بۆ گه‌یاندنى گه‌لى كوردستان به كه‌نارى ئارامى، ده‌كه‌وێته سه‌رشانى پارتى.
به‌رپرسیاریه‌تیى مێژوویى و نیشتمانیى پارتى وا ده‌كات كه پێشه‌نگى پته‌وكردنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى و كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان و ده‌ستپێشخه‌ر بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه و ناكۆكییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێبه‌ریى كوردستان بكات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و ئاڵنگارییه‌كان و گۆڕینیان به ده‌رفه‌ت و خزمه‌ت بۆ ئێستا و داهاتووى گه‌ل و وڵات. له‌مپێناوه‌شدا، پارتى وه‌ك هه‌میشه هه‌موو قوربانییه‌ك ده‌دات.
وه‌ك چۆن له هه‌موو كێشه و ئاڵۆزى و هه‌وراز و نشێوهكانى مێژوودا، پارتى سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز مایه‌وه، هه‌رواش به دانایى و ئیراده‌ى به‌هێزه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئومێد و خه‌ونه‌كانى گه‌لى كوردستان به‌دى ده‌هێنێت. بۆ ئه‌مه ده‌بێ به‌رده‌وام خۆمان له‌گه‌ڵ پێشهات و پێشكه‌وتنه‌كان و گیانى سه‌رده‌م و پێداویستییه‌كانیدا نوێ بكه‌ینه‌وه و پارتى وه‌ك هه‌میشه، ئومێد، گارانتى، گیان و داینه‌مۆى به‌ره‌وپێشچوونى گه‌لى كوردستان بێت.
سڵاو له یادى 16ى ئاب، دروود بۆ گیانى شه‌هیدانى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
16ى ئابى 2025