ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات بەبۆنەی ساڵڕۆژی لە دایکبوونی و ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
لە پەیامەکەی مەسروور بارزانی، هاتووە، "جەژنی لە دایکبوونی باوک و سەرۆک و ڕابەر و پێشمەرگەی کوردستان و ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەموومان و بە تایبەتی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز بێت."
ئاماژەی بەوەش داوە، "ئاواتەخوازم خوای گەورە بتانپارێزێت و تەندروست بن، خۆزگە هەموومان دەمانتوانی لە ئاستی گەورەیی جەنابت خزمەت بکەین."
هەروەها ئەوەشی خستووەتە روو، "بەڵێن بێت ڕێباز و فەرمان و دید و بۆچوونەکانی جەنابت بۆ کوردستانێکی ئازاد و ئارام و سەقامگیر و خۆشگوزەران و دادپەروەر بکەینە بەرنامەی کاری ڕۆژانە و ئەرکی نیشتیمانی خۆمان."
مەسروور بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، "هەر بمێنیت بۆمان و هەر لە لوتکەی سەرکەوتندا بیت و پارتیش هەر لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامدا بێت."