Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەرز و پیرۆز بێت ئەم یادە شکۆدارە

ئامینا زكری

لە 16ی ئابی 1946 پارتێک لەدایك دەبێت و لەگەڵیدا سەرکردە و كاریزما و پێشڕەوی دۆزەکەمان سەرۆک بارزانی، کە سوپاس بۆ خودا تا ئەمڕۆ وەک چیایەک لە پشت میللەتەکەی وەستاوە، ئەم مێژووە بە ڕابەرایەتیی ژەنەڕاڵ موستەفا بارزانی بەدوای خۆیدا سەدان ڕووداو لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و ناوچەکە دەخوڵقێنێت، کە زۆرینەیان لە باڵاترین سەروەرییەکانی ئەم گەلەن و بارزانی دەنگی کورد و مافی کورد و نیشاندانی مەزڵومییەت و لەپاڵیدا تەسلیمنەبوونی، خستە بەرچاوی هەموو دنیا و لەو ڕۆژەشەوە لە هەموو تەنگانەیەک ئێمە خاوەنی قەزیەین.
پارتی دیموکراتی کوردستان، هێزی پێشەنگی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، مێژوویەکی هەیە پڕ لە خۆنەچەماندن و سەربڵندی، وەک قەڵغانێکی پۆڵایین، داکۆکیکاری سەرسەختی ماف و داخوازییە ڕەواکانی گەلی کوردستان بووە و لەم پێناوەشدا قوربانیی زۆری داوە. 
پارتی بیر و باوەڕ و ڕێبازێکە کە سەرچاوەکەی لە عەدالەتی شێخ ئەحمەدی بارزانی و شێخانی بارزان سەرچاوەی گرتووە کە بریتییە لە خۆشەویستی خاک و نیشتیمان و ڕێزگرتن لە هەموو بیر و ڕا و ئاینی جیاواز و قبوڵنەکردنی زوڵم و زۆری و لە هەموو سەردەمێکیشدا ئیرادە و عەقیدە، چەکێکی بەهێز و پڕ ئیرادەی بەگژداچوونەوە بووە.
ئەم عەقیدە و باوەڕە پتەوەش شتێكە پارتییەکان شانازیی پێوە بکەن و لە هەموو کەسی دیکە جودایان بکاتەوە و نابێت لەبیرمان بچێت.
بەرز و پیرۆز بێت ئەم یادە شکۆدارە، پیرۆز بێت لەدایکبوونی ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، ڕابەری نشتیمانی، سەرۆک مەسعود بارزانی.

 

دروود بۆ ڕۆحی باوكی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان بارزانیی نەمر و ئیدریسی ھەمیشە زیندوو و هەموو شەهیدانی کوردستان.