Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لاوان بۆ KDP: پارتی حزبی دەستکەوت و بەرگریکردن و هیوایه‌

ھەولێر-KDP.info- لە یادی ١٦ی ئاب، دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر دەستی بارزانیی نەمر، باوکی رۆحیی نەتەوەی کورد و لە دایکبوونی (سەرۆک بارزانی) گه‌نجان و لاوان په‌یامی جۆراوجۆری خۆیان هەیە و دەڵێن، پارتی حزبی دەستکەوت و بەرگریکردنە لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و حزبی دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەیە.

تەرزە محەممەد، كه‌ گەنجێکی شاری سلێمانییە، بە جۆش و خرۆشەوە باسی ئەم یادە دەكات و لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "یەکێک لە شانازییە ھەرە گەورەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان، ھەبوونی حزبێکی پێشەنگ و پڕ لە سەروەری و خاوەن ھەزاران شەھیدە، بۆیە شانازییە پارتیمان بە پارێزەری وڵات  ناسراوە.

ھەناسە ھەولێریش له‌و یاده‌دا له‌ ڕێگه‌ی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ ده‌ڵێت، "پارتی دیموکراتی کوردستان لە مێژووی خۆیدا ھەمیشە خۆی کردووەتە قوربانیی گەل و وڵات و زۆرترین شەھیدی لەپێناو مافی گەلی کورد و كوردستان داوە.

هەروەها دەڵێت، "هەرگیز پارتی بەوە ڕانەوەستاوە كە چ مێژوویەكی شكۆداری هەیە، بەڵكوو بەردەوام ویستوویەتی دەستكەوتی زیاتر و شانازیی زۆرتر بخاتە سەر ئەو دەستكەوتانە، ئێستا كە سەردەمی خزمەتگوزارییە، لە ڕێی حكوومەتەوە هەموو جۆرە خزمەتێكی شایستەی پێشكەشی هاووڵاتیان كردووە و كاتێك بەراوردی دەكەین بە زۆر شوێنی تری نزیكمان، بۆمان دەردەكەوێت ئاستی پێشكەوتنی كوردستان گەیشتووەتە كوێ.

لە دهۆكیشەوە لاوێكی خوێنگەرم بەناوی حامد نازم خورشید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی یادی پارتییەوە گوتی، "پارتی سێ تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت، یەکێکیان پارێزەری کوردستانە، لاواز بێت کوردستان لاواز دەبێت. دووەم، پارتی بەردەوام لەگەڵ پێکەوەژیاندایە و ڕێز لە ھەموو ئایین و پێکھاتەکان دەگرێت، بەبێ جیاوازی لە ھەرێمی کوردستاندا ھەمووان پێکەوە دەژین. سێیەمیش پارتی ھۆکاری بنەڕەتییە بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان سەقامگیر بێت.

بەڵام مەسعوود لاوەند كە گەنجێكی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە، خاڵی چوارەمیشی بۆ دەخاتە سەر و دەڵێت، "دەبێت بیریشمان نەچێت، پارتی هیوای سێ پارچەكەی تری كوردستانیشە.

ئەو گەنجەی زاخۆ لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "پارتی دەستکەوتی زۆری بەدەست ھێناوە: چەسپاندنی فیدراڵی لە عێراقدا، دامەزراندنی حکوومەت، پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ھەرێم، خۆشگوزەرانی و ئاوەدانکردنەوە، ھەمووی بەرھەمی پارتییە، جگە لەوانەش لە ڕێگەی پەیوەندیی دیبلۆماسییەوە توانیویەتی كوردستان بە جیهان ببەستێتەوە و لە سایەی پارتییەوە ئەو ڕۆژە نەما دەنگی كورد نەگات بە جیهان.

لە پارێزگای مووسڵەوە، عەبدولڕەزاق کەمال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان لێدوانی دا و گوتی، "پارتی ٧٩ ساڵە لە خەباتکردن بەردەوامە، هێشتا چاوی لە داهاتووە، چونكە پارتی تەنیا حزبی دوێنێ و ئەمڕۆ نییە، بەڵكوو حزبی سبەی و داهاتووشە و هەردەم سوپرایزی بۆ گەلی كوردستان پێیە.

 

بڵند ئیبراھیم