Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

٤٦٠ ھەڤاڵ لە قەرەچووغ شەڕەفی ئەندامی پارتیان پێ بەخشرا

قەرەچووغ-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۳ی ئاب ٢٠٢٥، لە بارەگای لقی٢٣ی قەرەچووغ، بەسەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و بە ئامادەبوونی سەنگەر کانەبی بەرپرسی لق و کارگێرانی لق و بەرپرس و کارگێرانی ناوچە و ڕێکخراوەکان مەڕاسیمێک بۆ بەخشینی شەرەفی ئەندامێتی بە پۆلێک ئەندامی تازە ھاتووە ڕیزی پارتی بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای مەڕاسیمەکە بەبۆنەی (۱٦)ئاب یادی دامەزراندنی پارتی، دکتۆر پشتیوان سادق، پیرۆزباییەکی گەرمی لە ھەڤاڵان و لایەنگرانی پارتی کردوو بەم بۆنەیەوە (٤٦٠) ھەڤاڵ لە سنووری لیژنەی ناوچەکانی لقی (٢٣)ی قەرەچووغ شەڕەفی ئەندامی پارتیان پێ بەخشرا.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق باسی لە دوایین پێشھات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ناوچەکەی کردوو کە ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی و ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی ھەمیشە پەیامی ئاشتی و تەبایی و برایەتی ھەبووە بۆ گشت گەل و خەڵکی کوردستان، ھەروەھا دیدگای سەرکردایەتیمان ئەوەیە ھەمیشە بژاردەی دیالۆگ باشترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە چارەسەری سەرجەم کێشەکان. 

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، سەبارەت بە ھەر پێشھات و بارودۆخێک کە لە کوردستان و ناوچەکە روودەدات، گوتی، پێویستە زۆر پیشەییانە و بەپێی ڕێنماییەکانی حیزب مامەڵەی لەگەڵ بکەن و ھەمیشە وەک پردی پەیوەندی نێوان ھاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕۆڵ بگێڕن و خزمەت بە خەڵکی خۆشەویست بکەن.