Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

له‌ حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ تا بازگه‌ی شێراوه وێستگه‌ بۆ خزمه‌تكردنی زیاره‌تكاران دانراون

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند، هیوادارن‌ ئه‌و چاكه‌یه‌ی کە خه‌ڵكی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌ كاته‌ ناخۆشه‌كاندا کە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیانبووە، بتوانن بیدەنەوە و بە باشترین شێوە کار ئاسانی بۆ زیارەتکارانیان بکەن.

پێنجشەممە 7ـی ئابی 2025، موسا ئەحمەد، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "له‌ ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ بازگه‌ی شێراوه،‌ وێستگه‌ دانراون بۆ خزمه‌تكردنی زیاره‌تكارانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن، كه‌ له‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌ كوردستاندا ده‌چنه‌ عێراق.

گوتیشی، "هیوادارن‌ بتوانن ئه‌و چاكه‌یه‌ی کە خه‌ڵكی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌ كاته‌ ناخۆشه‌كاندا کە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیانبووە، بیدەنەوە.

لای خۆیەوە، فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر، ڕایگەیاند، "ئەمساڵ ئامادەکارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازیی لە زیارەتکارانی ڕێوڕەسمەکانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن، زۆر باشتر بوو بەراورد بە ساڵانی پێشوو.