Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (جەوھەر شاواز گەڵاڵی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (ئازاد ئەحمەد شاواز)، پرسەنامەیەک ئاراستەی ھەڤاڵی بەڕێز (جەوھەر ئەحمەد شاواز گەڵاڵی) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی

بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (جەوھەر ئەحمەد شاواز گەڵاڵی) 

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (ئازاد ئەحمەد شاواز)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٤ی ئابی ۲۰۲٥