Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دەزگایەک لە ئاستی کاری ھەرێمیدا

فازڵ میرانی

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، دەزگایەکی چالاکی خێرخواز بە ناوی سیمبوڵێکی گەورەی نەتەوەیی کوردەوە دامەزرا. بیست ساڵ لەمەوپێش (دەزگای خێرخوازی بارزانی) لە کوردستان دامەزرا، دامەزراندنێک ھیوا و خواست و چاوەڕوانییەکی زۆری لێدەکرا.

بە ھیممەتی دەست و بازووی بەرپرس و کارمەندانی، ئەو دەزگایە لە ماوەی چەند ساڵێکدا بوو بە ناونیشان و ھێمای کاری بەرزی خێرخوازی، ئەمەش بۆ ئێمە مایەی ڕێز و پێزانینە، بە تایبەتی کە پڕۆژەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی تەنیا لە چوارچێوەی ھەرێمی کوردستاندا قەتیس نەمان، بەڵکوو بەرەو پارچەکانی دیکەی کوردستان و باشوور و ناوەڕاستی عێراقیش چوون، بەمە ئەو دەزگایە بناغەی مێژوویەکی شایستەی بۆ کار و پلانی خێرخوازی لە وڵاتمان دانا.

یادی (٢٠) ساڵەی دامەزراندنی دەزگاکە بە دەرفەت دەزانین، کە جوانترین پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕ و تەواوی کارمەندانی بکەین، ئومێدی بەختەوەری و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.

 

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی