ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بۆ یادی بیست ساڵی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی بیستەمین ساڵەی دامەزراندنی (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)ـیەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم لە سەرۆك و بەرێوەبەران و كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەم. پێزانینم بۆ ڕۆڵی مرۆڤدۆستانە و خێرخوازانەی ئەو دەزگایە هەیە لە بەهاناوەچوونی ئاوارەكان و لێقەوماوان و یارمەتیدانی نەخۆش و بێ سەرپەرشتان و خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت. ئەرك و كاری خۆیان بە شێوەیەكی شایستە ئەنجام داوە و جێگەی شانازین.
دەستخۆشی و سوپاسیان دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
4ی ئابی 2025