Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی بەحرەین لە عێراق دەکات

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 4ی ئابی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز خالد ئەحمەد مەنسور باڵیۆزی شانشینی بەحرەین لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق ئاڵوگۆڕکران.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی بەحرەین سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆل و پێگە و حیکمەتی سەرۆک بارزانی لە ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان و ئەو پێگەی بەهێزەی کە هەرێمی کوردستان هەیەتی، هەروەها پاڵپشتی و پشتیوانیی حکومەتی بەحرەینی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە بۆ برەودانی زیاتری پەیوەندیی ئابوری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەحرەین کارمان لەسەر ئەوە کردووە لە ئاییندەیەکی نزیکدا هێلی ئاسمانی بەحرەین دەست بە گەشتەکانی بکات بەشێوەیەكی راستەوخۆ لە پایتەختی بەحرەینەوە بۆ هەولێر، هەروەها باڵیۆزی بەحرەین راشیگەیاند کە لە هەوڵدان لە داهاتوودا کونسوڵخانەی بەحرەین لە هەولێر بکەنەوە.